سوودە گرنگەکانی خواردنی لولاق بۆ جەستە

PM:05:05:21/07/2021

10548 جار خوێندراوەتەوە

جەژنی قوربان بەوە ناسراوە کە سەربڕینی ئاژەڵ و بەخشینی گۆشتی تێدایە، بەهۆی قورسی گۆشتەوە نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت، هەربۆیە پێویستە گرنگی بە خواردنی بەشەکانی تری ئاژەڵەکە بدرێت لەوانەش لولاقەکانی، کە چەندین سوودی گرنگ بەجەستە دەبەخشێت.

ماڵپەڕی webmedی تایبەت بە بابەتی تەندروستیی ئاماژەی بە خواردنی لولاق کردووە کە دەوڵەمەندە بە کۆلاجین و پێست و ئێسک و ماسولکەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت.

لە دیاترین سوودەکانی لولاق:

یەکەم: کاردەکات بۆ باشتر و بەهێزکردنی ئێسک، چونکە دەوڵەمەندە بە کۆلاجین.

دووەم: ئازاری جومگەکان کەمدەکاتەوە

سێیەم: پێست بە تەندروستی دەهێڵێتەوە و پارێزگاریی لە تێکچوونی دەکات.

چوارەم: سیستمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات.

پێنجەم: وزە بە جەستە دەبەخشێت.

شەشەم: سوڕی خوێن چالاک دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین کەی.

حەوتەم: توانای سێکسی لە پیاواندا باشتر دەکات، ئەویش بە زیادکردنی ئاستی تۆو لە پیاواندا.

ئەو کەسانەی نابێت لولاق بخۆن:

یەکەم: نەخۆشانی دڵ

دووەم: ئەوانەی ڕیجیم دەکەن.

سێیەم: ئەوانەی فشاری خوێنیان بەرزە.

چوارەم: ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە

پێنجەم: ئەو کەسانەی زۆر قەڵەون چونکە چەوری قورسی تێدایە.