ترشیات جۆرێکە لەو
خواردنە لاوەکییانەی کە لەگەڵ ژەمەکاندا دەخورێت و کەسانێکی زۆر ئارەزووی دەکەن، وێڕای
ئەوەی کە تام و چێژێکی خۆشیشی هەیە لەگەڵیدا
ئارەزووی خواردن زیاتر دەکات.
لاپەڕەی "ماڵی
خانمان" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی ئامادەکردنەکەی کردووە:
کەرەستەکان:
کەلەرمی سور
هەنار
سرکە
شێوازی ئامادەکردەنەکەی:
هەنارەکە پاک بکە
کەلەرمەکە بشۆرەوە و
جوان وردی بکە.
ئینجا تیکەڵی بکە و
سرکەکەی تێبکە لەگەڵ کەمیک خوێ.
دواتر دایبنێ و دوای 3
بۆ 4 رۆژ ئینجا خۆش ئەبێت و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.