ئارش عوسمان گۆرانییەکی میرشاد ئاری بڵاوکردەوە

PM:07:52:14/10/2021

39048 جار خوێندراوەتەوە

نوێترین گۆرانی گۆرانیبێژی لاو میرشاد ئاری بەناوی "چی دەبوو" لەلایەن هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئارش عوسمان بڵاوکرایەوە.

ئارش عوسمان لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام و لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب، گۆرانی "چی دەبوو"ـی میرشاد ئاری بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە تێکست و ئاوازی گۆرانیەکە خۆی دایناوە.

ئارش عوسمان ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە، چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە.