چای زەردەوە بە یەکێک لەوچایانە دادەنرێت کە خواستێکی زۆری
لەسەرە لەلایەن خەڵکییەوە لە وڵاتانی ئاسایی چونکە سوودێکی یەکجار زۆری هەیە لەچارەسەرکردنی
چەندین نەخۆشی و کەمکردنەوەی هەوکردنەکان.
ماڵپەڕی بۆڵد سکای لە هەواڵێکدا باسی لەوەکردووە کە چەندین
توێژینەوە و پزیشک و زۆرێک لە سەرچاوە تەندروستییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە
خواردنەوەی چای زەردەچەوە سوودی زۆری هەیە و ئەمانەن:
یەکەم: سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
دووەم: چارەسەری هەوکردنی جومگەکان دەکات.
سێیەم: ڕێژەی کۆڵیسترۆڵە خراپەکانی خوێن دادەگرێت.
چوارەم: ڕێژەی شەکری خوێن ڕێکدەخات.
پێنجەم: پارێزگاری لە تەندروستی جگەر دەکات.
شەشەم: چارەسەرێکی سروشتییە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کۆڵۆنیان
هەیە.
حەوتەم: پارێزگاری دەکات لە دژی توشبوون بە زەهایمەر.
هەشتەم: تەندروستی چاوەکان دەپارێزێت و هاوکاری چارەسەرەکان
دەکات لە ڕوبەڕووبونەوەی نەخۆشی شرپەنجەدا.