میسی رایگەیاند بە سەختی زۆردا تێپەرێوە و کاتێک مۆندیالیشی بەدەست هێناوە
هەمان ئەو هەستەی هەبوو کە بۆ یەکەمینجار بووەتە باوک.
لیۆنێل میسی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لە کۆربەندی ئابووری ئەمریکا وتی لە
تۆپی پێدا هەموو شتێکی بەدەست هێناوە و چاوی لە بەدەست هێنانی دەستکەوتی زیاتر
نییە.
وتیشی راستە خودا بەهرەیەکی تایبەتی پێبەخشیم کە بەردەوام سوپاسی دەکەم
بەڵام خۆشم هەوڵێکی زۆرمدا بۆ گەیشتن بەم دەستکەوتانە.
لیۆنێل جەختی لەوەکردەوە کە کاتێک جامی جیهانی بەدەست هێناوە هەمان ئەو
هەستەی هەبوو کە بۆ جاری یەکەم بووەتە باوک.
میسی ئەوەی ئاشکراکرد کە لە شاری بەرشەلۆنە گەورەبووە و بێگومان کاتێک
بڕیاریداوە بەجێێ بهێڵێت زۆر قورسبووە، چونکە جێهێشتنی جێگایەک کە تەمەنەکانی
گەنجی و منداڵیت تێدا بەسەربردووە کارێکی ئاسان نییە.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە باسی ئەو ساتانە دەکات شکستی هێناوە و ئاماژەی
بەوەکرد یاریی تۆپی پێ بەو شێوەیە کە بەردەوام بردنەوە بەدەست ناهێنێت، بەڵام
ئەوەی گرنگە بتوانیت لە کاتە قورسەکان دووبارە هەوڵی گەرانەوە بدەیت.