پزیشکان
بەردەوام رێنمایی خەڵکی دەکەن بۆ پاراستن و مانەوەی ددانەکانیان بە تەندروستیی،
چونکە بوونی هەر گرفتێک لە دداندا ئازار و هەوکردن دروست دەکات، لە هەمان کاتدا بۆ
چارەسەرکردنی تێچووی زۆری دەوێت.
ماڵپەڕی
ناشیۆناڵ وۆرد نیوز لە بابەتێکی تەندروستیدا حەوت خووی رۆژانەی خستووەتە ڕوو کە
زیان بە ددانەکان دەگەیەنن، ئەوانیش:
یەکەم:
نەشۆردنی ددانەکان بە باشی و رێگەی دروست، کە پێویستە رۆژی دووجار ددانەکانت بە
فڵچە و هەویریی ددان بشۆیت.
دووەم:
بەکارنەهێنانی پەتی ددان، کە پێویستە رۆژی جارێک بۆ نێوان ددانەکانت بەکاریبهێنیت.
سێیەم:
جگەرەکێشان، هۆکارە بۆ زەردبوون و کۆبوونەوەی بەکتریا لەناو دەم و کلۆربوونی ددان.
چوارەم: زۆر
خواردنی شیرینی و نە شۆردنی ددان لە دوای خواردنی شیرینی.
پێنجەم: زۆر
خواردنی مزرەمەنییەکان کە بە تێپەڕبوونی کات زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت.
شەشەم:
نەخواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست، چونکە شێداری جەستە جگە لەوەی سوودی بۆ هەناو
هەیە بۆ تەندروستیی ددانەکانیش بەسوودە.
حەوتەم:
سەردانی نەکردنی پزیشکی ددان، پێویستە هەر شەش مانگ جارێک سەردانی پزیشکی ددان
بکەیت، بۆ ئەوەی لەکاتی هەبوونی هەر گرفتێکی دداندا بە زووی چارەسەری بکات.