هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراوی
ئەو دوو ئەستێرەیە دەبێتە هۆی دروستبوونی مشتومڕێکی بەرفراوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان،
کاتێک هەریەک لە سێلینا گۆمێز و هایلی بیبەر لە ئینستاگرام فۆڵۆوی یەکتری دەکەن.
ئەم هەنگاوە لەلایەن
کۆمپانیای "Buzzing
Pop" ئاشکراکراوە کە چاودێری گۆڕانکارییەکانی
هەژمارەکان دەکات و هەواڵەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " X" بڵاوکردووەتەوە و زیاتر لە یەک ملیۆن
و ٤٠٠ هەزار بینەری بەدەستهێناوە، بەکارهێنەران دەستبەجێ کاردانەوەیان بەرامبەر بەو
هەواڵە هەبووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە قسە و باسی ئەوە دەکرێت کە کێشەیەکی کۆن لە نێوان
ئەو دوو ئەستێرەیە دووبارە سەریهەڵدابێتەوە.
باسی گرژی و ئاڵۆزییەکانی
نێوان ئەو و هایلی پەیوەستە بە پەیوەندییەکانی پێشووی سێلینا گۆمێز لەگەڵ جەستن بیبەر
کە لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٨ بەردەوام بوو، جێگەی باسە دوای ماوەیەکی کەم لە جیابوونەوەیان،
جەستن هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ هایلی ڕاگەیاند، ئەمەش شەپۆلێکی مشتومڕی بەشێکی زۆری هەوادارانی
بەدوای خۆیدا هێنا.
لە ساڵی ٢٠١٩ سێلینا
بەیاننامەیەکی ئاشکرای کرد و داوای لە هەوادارەکانی کرد واز لە بڵاوکردنەوەی ڕق و
کینە بێنن، جەختی لەسەر ڕێزگرتن کردەوە، لای خۆیەوە هایلی لە پۆدکاستێکی ساڵی
٢٠٢٢دا ڕەتیکردەوە هیچ تێوەگلانی پەیوەندییەکی پێشووی هەبێت و ڕایگەیاندووە دوای
هاوسەرگیری لەگەڵ جەستن بە رێزەوە و بە ئارامی لەگەڵ سێلینا قسەی کردووە.
بەڵام پێدەچێت لە
ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو ئەستێرەیە بەرەو باشتر بچێت، بەتایبەت دوای
ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە بۆنەیەکی گشتیدا پێکەوە دەرکەوتن.
دواتر ئەم کاریگەرییە
بەهۆی پەیوەندی سێلینا لەگەڵ بەرهەمهێنەرەکە و خستنەبازاڕی سەرکەوتووانەی هایلی بۆ
براندەکەی بە هاوکاری لەگەڵ سیفۆرا بەهێزتر بوو.
لە مانگی حوزەیرانی
٢٠٢٥، دوای ئەوەی هایلی گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ براندی جوانکاری E.l.f. بە بەهای یەک ملیار دۆلار، براندی جوانکاری
دەگمەنی سێلینا بڵاوکراوەیەکی بە دەستەواژەی "هێشتا لێرەم" بڵاوکردەوە،
بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ باسی هایلی بکات، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروست کرد و
باس لەوە دەکرێت کە پەیوەندی ئەو دوو ئەستێرەیە بە نادیاری ماوەتەوە.