خواردنە توونەکان چۆن کاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی کێش هەیە؟

AM:08:44:19/06/2025

2764 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە شارەزایان دەڵێن خۆرکە توونەکان یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کێش و بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم.

دکتۆر پەیج کانینگهام لە زانکۆی ویلایەتی پێنسیلڤانیا، ئاماژە بەوە دەکات کە زیادکردنی بڕێکی گونجاو لە خۆراکە توونەکان ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی وەرگرتنی خۆراک و دابەزاندنی کێش لەگەڵ ئەوەشدا توانای بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی جەستە و بەرزکردنەوەی میتابۆلیزمی هەیە.

لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی هارڤارد دەریانخستووە ئەو کەسانەی بەردەوام خۆراکی توون دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە هەروەها ئەوانی رۆژانە دەیخۆن ئەگەری مردنیان بە ڕێژەی ١٤% کەمترە بە بەراورد بەو کەسانەی هەفتەی تەنها یەک جار دەیخۆن.

بەڵام شارەزایان هۆشداری دەدەن لە زیادەڕۆیی لە خواردنی بەتایبەتی ئەگەر ئەو خۆراکانەیان لەگەڵدا بێت کە چەوری و کالۆری زۆریان تێدایە.