شێف نوسرەت لە ئاهەنگی چامپیۆنزلیگ دەرکرا

PM:09:34:02/06/2025

13476 جار خوێندراوەتەوە

چێشتلێنەری بەناوبانگی تورکیا نوسرەت گۆکچە شەرمەزار بوو کاتێک یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕەتیکردەوە بچێتە ئەو ئاهەنگە تایبەتەی کە دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی ئامادەبوون لە شوێنی ئاهەنگەکە، نوسرەت بەبێ بانگهێشتی فەرمی هەوڵی داوە بەشداری لە چالاکییەکەدا بکات، ئەمەش وایکردووە ئاسایش ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی بکات و دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی کورت لە شوێنی ئاهەنگەکە دووریبخەنەوە.

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە سۆشیال میدیاکاندا بڵاوبوونەتەوە، ئەو ساتە دەردەخەن کە نوسرەت دەردەکەن، بەپێی هەمان سەرچاوە باس لەوە کراوە کە ئامادەبوونی نوسرەت هەندێک نیگەرانی بۆ بەشێک لە میوانەکان دروستکردووە، ئەمەش وایکردووە ڕێکخەرانی یارییەکە بڕیاری پاراستنی سروشتی فەرمیی یارییەکە و پاراستنی تایبەتمەندی یاریزانەکان بکەن.