شارەزایان کەلەسەرێکی شێواوی مرۆڤی کۆنیان دۆزیوەتەوە

PM:12:03:31/05/2025

2140 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەرجەنتین کرێکارانی بیناسازی کەلەسەرێکی سەیر و درێژی مرۆڤی کۆنیان دۆزیەوە ئەمەش شارەزایانیان سەرسام کردووە.

لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی 'زە سەن"ی بەریتانیدا هاتووە کە زانایانی بواری شوێنەوارناسی لەسەر هۆکاری ئەم شێواوییە ناکۆکن، بەڵام تیۆرێکی بەهێز باس لەوە دەکات کە رەنگە ئەم کەلەسەرە هی مرۆڤی کۆن بێت و مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ٣٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا.

بەشێک لە پسپۆران باس لەوە دەکەن کە ئەگەر ئەم تیۆرییە ڕاست بێت، ئەوا ئەم پڕۆسەیە بە شێواندنی سەری دەستکرد ناسراوە، کە تیایدا کەلەسەرێ منداڵ بە مەبەست پاڵدەنرێت بۆ ئەوەی درێژتر بێت، پێشبینیش دەکرێت ئەم دۆزینەوەیەش بەڵگە بێت لەسەر ئەوە، ئەم پراکتیزەش کاتێک ئەنجام دەدرا کە ئێسکی منداڵەکە نەرم بووە پاشان سەری منداڵەکە بە پارچەیەک دەبەسترا و پاڵەپەستۆی دەکرایە سەر، بەم جۆرەش شێوەی کەلەسەرەکە دەگۆڕدرا و لە پشتەوە تەخت و درێژ دەبوو.

جێگەی باسە هەندێک گروپ وەک گەلانی سیێناگا و ئاگوادا لە ئەمریکای لاتیندا ئەم جۆرە شێواندنەیان لە نێوان سەدەی سێیەم و دوانزەی زایینی ئەنجامداوە.

میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردووەتەوە، دۆزینەوەی ئەم کەلەسەرە نامۆیە کاتێک ڕوویداوە کە کرێکارانی بیناسازی دەبەیان دۆزیوەتەوە کە پاشماوەی مرۆڤی تێدابووە.

گروپی لێکۆڵینەوەی شوێنەواریی "GEA" رایانگەیاند " تێگەیشتن لەم دۆزینەوانە یارمەتیدەرە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیمان لەگەڵ باوباپیرانمان، کاتێک ڕێز لەم کارانە دەگرین و لە ماناکانیان تێدەگەین ئەوا ڕێز لە یادەوەری ئەو کەسانە دەگرین کە پێش ئێمە هاتوون و هەست دەکەین هەمان ئەزموونی مرۆڤایەتیمان هەیە"