لە تایلەند پڵنگێکی گەورە بە ئامادەبوونی ڕاهێنەرەکەی
هێرش دەکاتە سەر گەشتیارێک.
ڤیدیۆیەکی ترسناک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
بڵاوبووەتەوە، کە تیایدا دەردەکەوێت گەشتیارێکە دەیەوێت وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵ پڵنگەکەدا
بگرێت بەڵام لەناکاو هێرش دەکاتە سەر گەشتیارەکە.
جیگەی باسە هەرزوو
لەلایەن ڕاهێنەری
پڵنگەکەوە پیاوەکە رزگار کراوە و تەنها تووشی برینداربوونێکی کەم بووە.