ئێوارەی ئەمڕۆ عەرەبستانی سعودیە چاودێریی بینینی مانگ دەکات و
یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، دادگای باڵای سعودیە لە
راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەرانسەری سعودیە چاودێریی بینینی
مانگ دەکەن.
دادگاکەداواشیکرد، هاوڵاتییان لە هەر شوێنێکی وڵاتەکە بن،
چاودێریی بینینی مانگ بکەن، ئەگەر توانیان بیبینن بە زووترین کات پەیوەندی بە
نزیکترین دادگای ناوچەکەیانەوە بکەن بە مەبەستی شاهیدی دان بە بینینی مانگ.
ئەگەر ئێوارەی ئەمڕۆ توانرا مانگ ببینرێت سبەینێ چوارشەممە دەکاتە
یەکی مانگی زولحجە و رۆژی شەشی حوزەیران دەبێتە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان، بە
پێچەوانەوە ئەگەر نەتوانرێت مانگ ببینرێت، رۆژی حەوتی حوزەیران دەکرێتە یەکەمین
رۆژی جەژنی قوربان.
بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ سعودیە پێشوازی لە دوو ملیۆن و ٨٣٣ هەزار و ١٦٤
حاجی کردووە کە لەو ژمارەیە ٢٢١ هەزار و ٨٥٤ حاجیان لە ناوخۆی وڵاتەکەوەن و ئەوانی
دیکە لە ٢٠٠ وڵاتی جیاوازەوە روویان لە سعودیە کردووە.
بە گشتیی رێورەسمی رەسمی حەج لە هەشتی زولحجە دەستپێدەکەن و تا ١٣ـی
هەمان مانگ بەردەوامدەبن و لە رۆژی دواترەوە حاجیان دەست بە گەشتی گەڕانەوە دەکەن.