چوالە میوەیەکی بەهارییە و دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن و ڤیتامینات
بەتایبەتی ڤیتامین A ، چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە
دەبەخشێت.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "Healthline" ئاماژەی پێکراوە، چوالە دەوڵەمەندە بە
دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین لەوانە ڤیتامین C، ڤیتامین E، ئاسن، کالیسیۆم، مەگنیسیۆم، ڕیبۆفلاڤین و L-carnitine هەروەها پرۆتین و ڕیشاڵ
دابین دەکات، و ڕێژەی گلایسیمیکی کەمی هەیە، ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی قژ و گەشەی
قژ باشتر دەکات، سوودێکی زۆری بۆ جەستە و دڵ هەیە.
پسپۆران کۆمەڵێک سوودی تەندروستی چوالەیان ئاشکراکردووە، کە ئەمانەن:
١. تەندروستی پێست باشتر دەکات، رێگری لە دروستبوونی چرچ
و پەڵەی ڕەش دەکات.
٢. بە شێوەیەکی کاریگەر کارەکانی مێشک و ئاستی هزری بەرز
دەکاتەوە.
٣. یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
٤. خوێنبەرەکان لە
ئەگەری پچڕان یان تێکچوون دەپارێزن.
٥. ڕێژەیەکی بەرزی
فسفۆری تێدایە کە یارمەتی بەهێزکردنی ددان و پووک دەدات.
٦. وەک چارەسەرێکی سروشتی نایاب کاردەکات بۆ پاراستنی
ئاستی pH لە جەستەدا.
٧. بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش وادەکات پرۆسەی هەرسکردن
ئاسانتر بێت.