توێژینەوەیەکی
نوێ ئەوە دەردەخات، نزیکەی نیوەی گەنجانی بەریتانیا جیهانێکی بێ ئینتەرنێتیان بەلاوە
باشترە.
لە ڕاپرسییەکەدا،
١٢٩٣ گەنجی تەمەن ١٦ بۆ ٢١ ساڵ بەشداریکردووە، کە ٤٦% پێیان باشترە بەبێ ئینتەرنێت
گەورە بن و ژیان بەسەرببەن، لەکاتێکدا نزیکەی ٥٠٪ـی پشتگیری لەو یاسایە دەکەن کە دەبێت
ئینتەرنێت سنووردار بکرێت.
هەروەها نزیکەی
٧٠٪ رایانگەیاندووە، هەست بە خراپتربوون دەکەن دوای بەکارهێنانی سۆشیال میدیا، هەروەها
بەشێکی تریان پێیانوایە لەکاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت زیان بە تەندروستی دەروونییان
دەگات.
ئەمە لە کاتێکدایە،
شارەزایان دەڵێن، سنووردارکردنی ئینتەرنێت رەنگە یارمەتیدەربێت، بەڵام چاکسازی
فراوانتر پێویستە بۆ دڵنیابوون لە بەکارهێنانی پارێزراوتر و کەمتر ئالوودەبوون بۆ
بەکارهێنەرانی گەنج.