لیستی ئەو ئامێرانەی ئەندرۆید 16ـیان پێدەگات

PM:10:52:22/05/2025

2092 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا گووگڵ تاقیکردنەوەی ئەندرۆید ١٦ دەکات، پێدەچێت سەرەتای مانگی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە، ئەمساڵ دوو وەشانی سەرەکی و بچووکی ئەندرۆید بڵاودەکرێنەوە.

ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسی لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥دا نوێکاری نوێی One UI 8 لەسەر بنەمای ئەندرۆید ١٦ وەردەگرن، بەپێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی"sammyfans" بڵاویکردووەتەوە، دەیان ئامێری سامسۆنگ گالاکسی شایستەی نوێکردنەوەی ئەندرۆید ١٦ـن.

سامسۆنگ تاقیکردنەوەی One UI 7ـی تەواو کردووە و بەمزووانە ئەندرۆید ١٥ دەخاتە بازاڕەوە بۆ ئامێرەکانی گالاکسی، پێشتر چەندین مۆبایل و تابلێت نوێکراونەتەوە بۆ سیستەمی کارپێکردنی نوێ.

لیستی ئامێرەکانی سامسۆنگ کە لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکانی ئەندرۆید ١٦ گالاکسی ئێس دەگونجێت:

- زنجیرەی گالاکسی ئێس ٢٢.

- زنجیرەی گالاکسی ئێس ٢٣.

- زنجیرەی گالاکسی ئێس ٢٤.

- زنجیرەی گالاکسی ئێس ٢٥ (و ئێدج).

مۆبایلەکانی Galaxy Z Fold و Flip Galaxy Z Fold 4 و Z Flip 4 Galaxy Z Fold 5 و Z Flip 5 Galaxy Z Fold 6 و Z Flip 6 Galaxy Z Fold 7 و Z Flip 7 ، مۆبایلەکانی Galaxy S FE Galaxy S21 FE گالاکسی ئێس ٢٣ ئێف ئی گالاکسی ئێس ٢٤ ئێف ئی مۆبایلەکانی گالاکسی A و گالاکسی A33 و A53 و A73.

- گالاکسی A14 و A24 و A34 و A54 و گالاکسی A15 و A25 و A35 و A55 و گالاکسی A06، A16 و گالاکسی A26 و A36 و A56 و تابلێتەکانی Galaxy Tab و Galaxy Tab S8 و Tab S8 , و Tab S8 Ultra و گالاکسی تاب ئێس ٩ و تاب ئێس ٩ و تاب ئێس ٩ ئەلترا و گالاکسی تاب ئێس ١٠ و تاب ئێس ١٠ ئەلترا.