چەوری جگەر لە
ئەنجامی كۆبوونەوەی بڕێكی زۆر چەوری دروست دەبێت، بەگشتی دوو جۆر نەخۆشی چەوری
جگەر هەن، بریتین لە نەخۆشی جگەری كحوولی(ALD)یان نەخۆشی نۆنالكەهۆلیك(NAFLD)،
ئەم نەخۆشیانە جگەری مرۆڤ تووشی كارەساتی گەورە دەكەن، ئەگەر هاتوو خۆتانی لێ
نەپارێزن، یان بە ڕێگەی سروشتی چەوری جگەر لەناو نەبەن.
بەگوێرەی
بابەتێکی تەندروستی رۆژنامەی زە میرەری بەریتانی، نیشانەکانی هەبوونی چەوری جگەری
جۆریNAFLDئاشکراکردووە، بەم جۆرە:
١. ئازاری سک یان هەستکردن ئاوساوی لە بەشی سەرەوەی راستی ورگدا.
٢. دڵتێکهەڵهاتن، نەمانی حەزی خۆراک یان لەدەستدانی کێشی جەستە.
٣. گۆڕینی رەنگی پێست و چاوەکان بۆ زەرد.
٤. ئاوسانی سک و قاچەکان.
٥. ماندوویەتییەکی زۆر و تێکچوونی باری دەروونی.
٦. لاوازی جەستەیی.
ئەگەر حەزی خواردنت نەما بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە دەتوانیت ئەم هەنگاوانە
جێبەجێ بکەیت بۆ نانخواردن:
- کەم کەم و بەردەوام نان بخۆ.
- لەنێوان ژەمەکاندا بەروکوڵ بخۆ ئەگەر ژەمە سەرەکییەکەت پێ نەخورا.
- هەوڵبدە هەموو دوو کاتژمێرجارێک نان بخۆیت.
- ئەو خواردنانە بخۆ کە خۆت حەزت لێیەتی.
- زۆر لەخۆت مەکە بە خواردنی ئەو خۆراکانی حەزت لێیان نییە.
- بەخاوی نان بخۆ.