پۆلیسی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە بە ڕێکەوت پەیکەری گۆرانیبێژی
ڕۆکی ئەمریکی جیم مۆریسۆنیان دۆزیوەتەوە کە لە ساڵی ١٩٨٨ لە گۆڕستانی پێر لاشایز لە
پاریس دزرابوو.
پەیکەری گەورەی ئەو گۆرانیبێژە لەلایەن هونەرمەندی کرواتی
ملادن میکولین دروستکراوە و ٣٧ ساڵ لەمەوبەر لە گۆڕستانێکی پاریس دزراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە،
لەلایەن یەکەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پۆلیسی دادوەرییەوە لە بارەگای پۆلیسی پاریس
دۆزراوەتەوە، دۆزینەوەکە بە ڕێکەوت لە کاتی هەڵمەتێکدا ڕوویداوە کە لەلایەن
داواکاری گشتی پاریسەوە لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی ساختەکاریدا ئەنجامدراوە.