تیمێکی توێژینەوە لە پەیمانگای بەرشەلۆنە بۆ تەندروستی جیهانی
(ISGlobal)، بە هاوکاری لەگەڵ کلینیکی IDIBAPS، تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە توانای سییەکان چۆن گەشە دەکات لە تەواوی
تەمەنەکاندا، لە منداڵییەوە تا پیری.
لە توێژینەوەیەکی گشتگیردا کە زانیارییەکانی زیاتر لە ٣٠
هەزار کەسیان کۆکردەوە، تیمی توێژینەوەکە مۆدێلێکی نوێیان بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی
گۆڕانی کارکردنی سییەکان لە ماوەی تەمەندا نیشان داوە، بە سەرلەنوێ تێڕوانینەکانی
پێشوو سەبارەت بە لوتکەی توانای سییەکان و دابەزینی لەگەڵ تەمەندا.
توێژەران ئەنجامی چەندین توێژینەوەی ئەوروپا و ئوسترالیایان
تێکەڵکردووە کە گروپێکی دیاریکراوی کەسانی تەمەن ٤ بۆ ٨٢ ساڵیان بەدواداچوون کردووە،
لەگەڵ کارکردنی سییەکان بە بەکارهێنانی تاقیکردنەوەی هەناسەدانی قوڵ و ئاسایی.
ئەنجامەکان دەریانخستووە کە کارکردنی سییەکان بە دوو قۆناغی
سەرەکیدا تێدەپەڕێت، یەکەمیان گەشەکردنی خێرایە لە کاتی منداڵیدا، دواتر قۆناغی گەشەکردنی
خاوتر تا دەگاتە لوتکەی توانای کارکردنی.
لە ژناندا لە دەوروبەری تەمەنی ٢٠ ساڵیدا دەگاتە لوتکە،
لە کاتێکدا لە پیاوان لە دەوروبەری تەمەنی ٢٣ ساڵیدا دەگاتە لوتکە.
لە توێژینەوەکەدا
دەرکەوتووە کە کارکردنی سییەکان ڕاستەوخۆ دوای گەیشتن بەم لوتکەیە لەگەڵ هەڵکشانی
تەمەندا توانایی کارکردنی خاوتر دەبێتەوە.