توێژینەوەیەکی ئەم
دواییە ئاشکرایکردووە کە خواردنەوە وزەبەخشەکان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن
زیاد دەکات.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری
"Nature" بڵاوکراوەتەوە، توێژەران هۆشدارییان
داوە کە خواردنەوەی ئەو خواردنەوانە کە زۆرجار بڕێکی زۆر لە کافین و پێکهاتەی
هاندەری دیکەی تێدایە، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن.
لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکاندا
دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە رۆژانە خواردنەوە وزەبەخشەکان دەخۆنەوە گەشەی خانە
شێرپەنجەییەکانیان زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە نایخۆنەوە.
هەرچەندە ئەنجامەکان
هێشتا سەرەتایین و پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە، بەڵام توێژەران پێیان وایە
سنووردارکردنی خواردنەوە وزەبەخشەکان ڕەنگە یەکێک بێت لە چارەسەرە نوێیەکان لە داهاتوودا.