پلانی سعودییەکان بۆ گواستنەوەی میسی چییە؟

PM:02:38:17/05/2025

3824 جار خوێندراوەتەوە

سعودییەکان جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی میسی دەدەن تا بیکەنە سەرکردەی پرۆژەکەیان.

راپۆرتە رۆژنامەنوسییەکان بڵاویانکردەووە، بەرپرسانی وەرزشی سعودیە و سندوقی وەبەرهێنانی ئەو وڵاتە جارێکیتر گفتوگۆکانیان لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی دەستپێدەکەن.

ئاماژەیان بەوەشداوە کە ئامانجی سعودییەکان ئەوەیە ئەستیرە ئەرجەنتینییەکە رازیبکەن پەیوەندی بە خولەکەیانەوە بکات بەتایبەت یانەی هیلال کە دەیانەوێت درێسی یانەکەیان بپۆشێت.

رونیشیانکردووەتەوە، بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەیانەوێت ناوبانگی وەرزشی وڵاتەکەیان لە لوتکەدا بهێڵنەوە بە گواستنەوەی میسی چونکە دڵنیانین لە مانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لە ئەگەری رۆیشتنی ئەو یاریزانەدا ئەوا بە دڵنیاییەوە میسی دەکەنە سەرکردەی یەکەمی پرۆژەکەیان تا بۆ چەندین ساڵی تریش وەرزشی وڵاتەکەیان بەناوبانگ ببێت.

دەشڵێن، ئۆفەری سعودییەکان بۆ میسی بریتییە لە مووچەی ساڵانەی 250 ملیۆن یۆرۆ بە بێ باج، وە گرێبەستەکەش بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو دەبێت بەوەش ئەو یاریزانە بڕی 625 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت لەو ماوەیەدا.