ئەم پێنج خواردنە هاوسەنگی شەکری ناو خوێن رادەگرن

AM:09:18:17/05/2025

15644 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر یەکێکیت لەوانەی بەدەست نەخۆشی شەکرەوە دەناڵێنیت، یان بەهۆی کێشەکانی تەندروستی ترەوە دەناڵێنیت کە بەهۆیبەرزی ئاستی شەکرەوە دروست دەبن، ئەوا پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە ژمارەیەک خواردن هەن، دەتوانن بیخۆن بۆ هاوسەنگ راگرتنی ئاستی شەکر کە خوێندا.

بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی سکای نیوز عەرەبی، پسپۆڕانی خۆراک پێیان وایە بۆ هاوسەنگکردنی شەکری خوێن باشترە ئەم پێنج خۆراکە بخورێت، بەم جۆرە:

١.بڕۆکلی:

ئەم سەوزەیە ماددەی کیمیایی تێدایە پێی دەوترێت" سولفۆرافان" کە یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی شەکر دەدات و هەستاری ئەنسۆلین کەم دەکاتەوە.

٢. چەرەسات:

خواردنی چەرەسات یارمەتی کۆنترۆڵکردنی شەکری ناو جەستە دەدات، بەتایبەت لەکاتی پەیڕەوکردنی رێجیمی کەم کاربۆهێدراتیدا.

٣. بێرییەکان وەک( شیلک و بلوبێری):

ئەم میوانە وا دەکەن بە ئاسانی کۆنترۆڵی شەکری ناو خوێن بکەیت، بەهۆی بوونی ماددەی ریشاڵیی، ڤیتامینەکان، ماددە کانزاییەکان و دژە ئۆکسانەکان.

٤. هێلکە:

بڕێکی زۆر پڕۆتینی تێدایە، هەروەها کۆمەڵێک ماددەی خۆراکی سوودبەخشی وەک، چەورییە تەندروستەکان، ماددەی کانزایی، دژە ئۆکسانەکان تێدایە کە دەتوانن کۆنترۆڵی شەکری خوێن بکەن.

٥. ئاڤۆکادۆ:

ئەو میوەیە پڕیەتی لە چەوری تەندروست، ماددەی ریشاڵی و ماددەی کانزایی، ئەگەر بکرێتە ژەمە خۆراکییەکانتەوە رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە کەمکردنەوەی ئاستی شەکر لە خۆێندا.