بەکتریای گەدە یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە زۆر کەس تووشی
بوون بەهۆی خواردنی پیس و چەندین هۆکاری دیکەوە، کە کۆمەڵێک نیشانەی بێزارکەری هەیە.
دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی
بە گرنگترین نیشانهکانی بەکتریای گەدە کردووە، بەم شێوەیە:
١.هێلنج دانێکی
زۆر و دڵ تێکهەڵهاتنی بەردەوام.
٢.ئازارێکی زۆری ناوسک بە تایبەت ئازاری گەددە.
٣.دڵەکزی
و ترشەڵۆکی زۆر و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەددە بۆ سورێنچک و قوڕگ و تەنانەت بۆ ناو
دەمیش.
٤.نەمانی
ئیشتها یا کەمی ئیشتها.
٥.دابەزینی
کێش و لاوازی.
٦.هەوکردنی
گەددە و ڕیخۆڵەی دوانزهگرێ و سک چوون و ڕشانەوە.
٧.ئاوسانی
سک بەتایبەت داوی خواردن و زیاد بوونی غازات.
٨.زەرد
هەڵگرانی پێست و دەم و چاو یا سپی بوون یا کورد وتەنی ڕەنگم پێوە نەماوە.
- لە
قۆناغە پێشکەوتووەکانی نەخۆشیەکە ڕەنگە ئەم نیشانانە دەرکەو|ێت:
١.کەمخوێنی
زۆر.
٢.بە
زەحمەت قوتدانی خواردن وخواردنەوە.
٣.بوونی
خوێن لە پیسایی دا یا ڕەش بوونی ڕەنگی پیسایی.
٤.تەنگەنەفەسی
و زوو هیلاک بوون.
٥.بەدخۆراکی
و کەمی ڤیتامین و کانزاکان.
٦.ئازاری
ناو سکی بەردەوام و زۆرو هەندێ جار ئازاری سنگ.
٧.
گێژبوون و سەرسووڕ هەڵهاتن و بوژانەوە.