توێژینەوەیەک: دڵشکان ئەگەری مردنی پیاوان دوو هێندە زیاد دەکات

PM:02:40:15/05/2025

2928 جار خوێندراوەتەوە

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە ئەگەری مردنی پیاوان دوو هێندە زیاترە لە خانمان بەهۆی دڵشکانەوە.

توێژینەوەکە لە ماڵپەڕی " nbc news" بڵاوکراوەتەوە، نووسەرانی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوە کردووە رووداوە ناخۆشەکانی ژیان کە توند و ئازار بەخشن دەبنە هۆکارێک بۆ تێکچوونی رێژەی خانەکانی دڵ و هەستکردن بە دڵشکان و تێکچوونی تەندروستی بەشێوەیەکی گشتی، ئەم نەخۆشییە کاتێک روودەدات کە لە پڕدا ماسولکەی دڵ لاواز دەبێت و شێوەی ژووری چەپی دڵ دەگۆڕێت، هەروەها زانایان باس لەوە دەکەن خانەکانی دڵ پەیوەستن بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونییەوە، چونکە بە دوایدا شۆکی سۆزداری دێت و کاریگەری دەبێت لەسەر شکاندنی دڵ، هەرچەندە ئەم نیشانەیە لە ژنان زیاترە، بەڵام ئەگەری مردنی پیاوان بەهۆیەوە نزیکەی دوو هێندە زیاترە.

نووسەرانی توێژینەوەکە گەیشتنە ئەو ئەنجامە دوای پێداچوونەوە بە داتاکانی نزیکەی ٢٠٠ هەزار دانیشتووی ئەمریکا کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠ بەهۆی نەخۆشییەکە لە نەخۆشخانە خەوێندراون، بۆیان دەرکەوتووە کە ڕێژەی مردن بۆ ژنان بەهۆی نەخۆشییەکە نزیکەی ٥% بووە، لەکاتێکدا بۆ پیاوان نزیکەی ١١% بووە.

جێگەی باسە پسپۆرانی بواری دەروونی ئاماژە بەوە دەکەن زەبر و زەنگی سۆزداری پەیوەندی بە لێبوردەیی و توانای کەسێکەوە نییە، بەڵکو کەسەکە بەبێ ویستی خۆی نەخۆش دەکەویت و رووبەرووی ئەو دۆخە ناخۆشە دەبێتەوە، پێویستە نەخۆشەکە داوای یارمەتی دەروونی تایبەتمەند لە پزیشکانی پسپۆڕ بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست و گونجاو.