لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی تەنێکی نامۆ لە ناو سورێنچکی کەسێکدا دەرهێنرا

AM:09:57:15/05/2025

30332 جار خوێندراوەتەوە

لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی تەنێکی نامۆ لە سورێنچکی هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٣ ساڵ دەرهێندرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، نەخۆشخانەی هەرس و جگەری فێرکاری سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەکەیان هەستان بە دەرهێنانی دراوێکی ئاسنی بیانی لەسورێنچکی هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٣ ساڵ.

بە وتەی پزیشکانی نەخۆشخانەکە، هاوڵاتییەکە لە کاتی کردنی یاری جادووی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی، بەهەڵدانی دراوەکە چەند جارێک بۆ سەرەوە و پاشان گرتنەوەی کە گوایە دیار نامێنێت، لە کۆتا جاردا دراوەکە کەوتووەتە سورێنچکی هاوڵاتییەکە.