لەدوای ١٠ ساڵ، کۆمپانیای گووگڵ وەشانێکی دیزاینکراوی
لۆگۆکەی خۆی خستەڕوو، کە ئەم گۆڕانکارییە وردە لە لۆگۆ نوێیەکە، ئامانجی
کۆمپانیاکەیە دیمەنێکی نوێتر و هاوچەرختر بە لۆگۆکە بدات، ئەمەش رەنگدانەوەی گرنگیدانی
بەردەوامی گووگڵە لەسەرزیرەکی دەستکرد.
بەپێی ڕاپۆرتێکی 9to5Google، لە ئێستادا نوێکارییەکە لە ڕێگەی ئەپی گەڕانی گوگڵەوە بۆ بەکارهێنەرانی
ئای ئۆ ئێس بڵاودەکرێتەوە و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وەشانی بێتا 16.18ی ئەپی گووگڵ لەسەر
ئامێرەکانی ئەندرۆید دەست بە دەرکەوتن دەکات.
لە کاتێکدا گۆڕانکارییەکە زۆر نییە، بە تایبەتی
کاتێک بە قەبارەی بچووکتر سەیر دەکرێت، بەڵام ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەکی بینراوی
فراوانتر لەناو ستراتیژی دیزاینی گووگڵدا، کە هاوتەریبە لەگەڵ دەستپێشخەرییەکانی ئەم
دواییەی کە بە AI بەڕێوەدەبرێن.
کۆمپانیاکە تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکی لە وشەی
سەرەکی گووگڵدا نەکردووە، هەروەها هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی نییە کە ئایا لۆگۆی
بەرهەمەکانی دیکە وەک لۆگۆکانی گووگڵ کرۆم یان گووگڵ ماپ نوێکاری هاوشێوەیان بەسەردا
دێت یان نا، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی زۆریی گووگڵ لەسەر AI لە سەرانسەری بەرهەمەکانیدا، پێدەچێت دیزاینی
"گرادێنت" لە داهاتوودا فراوان بکرێت بۆ خزمەتگوزارییەکانی دیکە.