گووگڵ یاریدەدەری زیرەکی Gemini بۆ کۆمەڵێک ئامێری دیکەی دەخاتە بازاڕەوە

AM:10:04:14/05/2025

1648 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گووگڵ پلانەکانی بۆ فراوانکردنی یاریدەدەری Geminiکە بە AIکاردەکات بۆ کۆمەڵێک ئامێری فراوانتر، لەوانە گووگڵ تیڤی، ئۆتۆمبێلی ئەندرۆید ئۆتۆ، کاتژمێری زیرەکی Wear OSو ئامێرەکانی ئەندرۆید XRڕاگەیاند.

لە کاتێکدا کۆمپانیاکە هێشتا وادەی تایبەتی بۆ خستنەبازاڕی یاریدەدەرەکە لەسەر ئەم پلاتفۆرمانە دیاری نەکردووە، بەڵام بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا بە شێوەیەکی فەرمی بڵاویبکاتەوە. 

لە گووگڵ تیڤیدا، جێمینی ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات داوای پێشنیارەکان بکەن کە تایبەتە بە ئەندامانی خێزانەکە هەروەها دەتوانێت ڕوونکردنەوەیەکی ئاسانتر بۆ پرسیارە پەروەردەییەکان پێشکەش بکات، لە هەمان کاتدا ڤیدیۆی پەروەردەیی بۆ منداڵان لە یوتیوبەوە پیشان بدات.

لە ئۆتۆمبێلەکاندا، جێمینی ئەزموونی کارلێکی دەنگی تاقیدەکاتەوە، بڕیارە Geminiلە چەند مانگی داهاتوودا بە سیستەمی ئەندرۆید ئۆتۆ نمایش بکرێت، دواتر دەگاتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سیستەمی ناوەکی گووگڵیش بەکاردەهێنن.

سەبارەت بە کاتژمێرە زیرەکەکانی Wear OS، گووگڵ ئاماژەی بەوەدا کە Geminiئەزموونێکی سروشتی بەکارهێنەر دابین دەکات بەبێ پێویستی بە دەستەواژەی ورد یان نووسین لەسەر شاشەی بچووک، ئەمەش وایکردووە کە گونجاو بێت بۆ پرسیارە خێراکان لەکاتی ڕۆشتندا.