هەندێک کەس چ بەهۆی ئارەزوو نەکردن لە خواردنی
نانی بەیانی یان خەوتن یاخود کارکردنەوە نانی ئەو ژەمە ناخۆن، کە زیانی تەندروستیی
بۆ جەستە دەبێت و مەترسیی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات.
لە ماڵپەڕی "healthline"
بڵاوکراوەتەوە، نانی بەیانی یەکێکە لە ژەمە سەرەکییەکانی ڕۆژ و گرنگی تایبەتی هەیە
بۆ جەستە، لە کۆمەڵێک نەخۆشی دوریدەخاتەوە و تەواوی ڕۆژەکەش هەست بە چالاکی و وزە
دەکەیت، لەم بارەیەوە پسپۆران ئاماژەیان بە زیانەکانی نەخواردنی نانی بەیانی
کردووە بۆ جەستە،بەم شێوەیە دەبێتە ھۆی کەم خۆراکی و کەم خوێنی، بەتایبەتی ئەو نەخۆشیانەی
لەئەنجامی کەمی پێکھاتەی ترشی فۆلیک و خوێن و کانزا بڵاودەبێتەوە بەرھەمی
چالاکیەکانی جەستە کەم دەکاتەوە.
نەخواردنی نانی بەیانی دەبێتە ھۆی پوکانەوەی
مۆخ، چونکە بڕی پێویست خۆراک ناگات بە شانە و خانەکان ئەمەش ھۆکارە بۆ کەمبونەوەی
توانای ئەو کەسە بۆ ئەنجامدانی کارەکانی هەروەها بەھۆی زیادبوونی رێژەی شەکر و
پەکخستنی مژینی پڕۆتین و ماددەی خۆراکی بۆ گەشەی مێشک لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی
رەقبونی دەمارەکانی مێشک و مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشکی لێدەکەوێتەوە.
هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشی جەستە بەهۆی ئەوەی
ئارەزووی خواردنی لە ژەمەکانی تردا زیاددەکات لەگەڵ ئەوەشدا گرفتەکانی پێست زیاد
دەکات و نیشانەکانی پیری خێراتر دەردەکەون.