کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پله‌كانی
گه‌رما روو له‌نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ هه‌یه،
هه‌روه‌ها له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش ئه‌گه‌ری پروسكه و تاوه بارانیش هه‌یه. کەشناسی
عێراقیش رایگەیاند، بارانبارین لە ئێوارەوە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما روو لە
نزمبوونەوە دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە
١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە هەندێک ناوچەی هەرێم
بارانبارین و هەورە بروسکە لە ناوچە سنوورییەکان بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرماش
تا رادەیەک دادەبەزن، هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و
خۆڵدا.
کەشناسی
عێراقیش رایگەیاند، لەم شەوەوە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەستپێدەکات
و سبەینێش بەشێوەی مامناوەند بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک روو لە
نزمبوونەوە دەکەن.