زۆر کەس بە دەست کێشی زیادەی جەستەیانەوە دەناڵێنن، پەنا
بۆ چەندین رێگا دەبەن بۆ دابەزاندنی کێشیان، لێرەدا چەند خواردنەوەیەک دەخەینەروو کە
یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
بەپێی ڕۆژنامەی " The Times of India" هەندێک خواردنەوە دەتوانن میتابۆلیزمت
بەرز بکەنەوە و بەشداربن لە دابەزینی چەوری لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا، زۆر گرنگە ئەم خواردنەوانە بخۆیتەوە لەکاتی
بەخەبەرهاتنەوە بە گەدەی بەتاڵ و پێش نانی بەیانی بۆ بەرزکردنەوەی پرۆسەی سووتانی
چەوری.
دیارترینیان بریتییە
لە:
١. ئاوی تۆوی شیا:
خواردنەوەیەکی
سادە و کاریگەرە بۆ دابەزاندنی کێش، دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ یارمەتی هەرسکردن دەدەن، یارمەتی
جەستەت دەدەن بە شێوەیەکی کارا ماددە خۆراکیەکان هەڵبمژێت و ڕێگری لە ئاوسانی سک دەکات،
خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ وا دەکات هەست بە تێری بکەیت بۆ ماوەیەکی زیاتر و ئارەزووی
خواردن کەمدەکاتەوە.
٢. خواردنەوەی زەنجەفیل:
ئەم خواردنەوەیە
بە چەوری سووتێنەر دادەنرێت، بەو پێیەی زەنجەفیل چەندین سوودی تەندروستی هەیە، هەروەها
ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ هاندانی میتابۆلیزم بەتایبەتی لە بەیانیاندا، چونکە ئەم
خواردنەوە بەهێزە ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە و هەرس و میتابۆلیزم باشتر دەکات.
٣. چای سەوز لەگەڵ
پارچەیەک لیمۆ:
ئەم تێکەڵە بەهێزە
دوو پێکهاتەی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسێنەر تێکەڵ دەکات، چای سەوز ماددەی کاتێچینی تێدایە
بەتایبەتیEGCG کە
میتابۆلیزم و ئۆکساندنی چەوری بەرز دەکاتەوە، زیادکردنی پارچەیەک لیمۆ لەگەڵیدا ڤیتامین
سی زیاد دەکات کە پاڵپشتی هەرسکردن دەکات و جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە.
٤. سرکەی سێو و
ئاوی گەرم:
سرکەی سێو بە تایبەتمەندی
سووتاندنی چەوری و توانای جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێن ناسراوە، بەمەش ئارەزووی
خواردن کەمدەکاتەوە، ئەم خواردنەوەیە پێویستە بۆ بەڕێوەبردنی کێش.
جێگەی باسە جگە لەم خواردنەوانە، بۆ بەدەستهێنانی کاریگەری زیاتر پێویستە ڕێجیمێکی
کەم کالۆری پەیڕەو بکەیت و ژەمەکانت دابەش بکەیت و بە بەردەوامی وەرزش بکەیت بۆ ئەوەی
ئەنجامێکی باشتر بەدەست بهێنیت.