خانمە هونەرمەند،
فرمێسک، نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی شار بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکە وەک خۆی
ئاماژەی پێکردووە، لە ئاوازی بورهان موفتی زادەیە و تێکستی کەمال میراودەلییە،
لەلایەن دڵزار عەبدییەوە کاری ئەرەنجمێنتی بۆ کراوە.
فرمێسك حافزی خەڵكی شاری مهابادە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، زیاتر لە ١١
ساڵە دەستی بە هونەری گۆرانیوتن كردووە، یەكەم گۆرانیی بەناوی "مەی"ە و بڵاوکردەوە،
یەکێک بوو لە لیژنەی دادوەران لە بەرنامەی خۆشترین دەنگی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو لە
ساڵی ٢٠٢٤.