توێژینەوەیەک زانیارییەکی سەرسوڕهێنەر دەربارەی ChatGPT ئاشکرا دەکات

AM:10:46:11/05/2025

2756 جار خوێندراوەتەوە

زیرەکی دەستکرد لە مێژە بە هێمای وردبینی و بابەتییەت دادەنرێت، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە دەرکەوتووە کە تەنانەت پێشکەوتووترین سیستەمەکانی وەک GPT-3.5 و GPT-4 ی OpenAI دەتوانن بکەونە هەڵەی زۆر گەوەرەوە.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆکانی کەنەدا و ئوسترالیا ئەنجامدراوە، دەریخستووە کە ChatGPTلە 47%ی حاڵەتەکاندا ڕەفتارەکانی هاوشێوەی لایەنگری مرۆڤی پیشانداوە، وەک دوورکەوتنەوە لە مەترسی، متمانەی زۆر و لایەنگری سەرکەوتن.

هەرچەندە لە چارەسەرکردنی کێشە بیرکارییە ڕاستەوخۆکاندا سەرکەوتوو بوو، بەڵام لە بارودۆخی بڕیاردانە هەندێکجار وەڵامەکانی هەڵە و هەڕەمەکی بوون.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ئەنجامانە ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە زیرەکی دەستکرد تەنها ئامرازێکی بێلایەن نییە، بەڵکو پەنجەمۆرەکانی مرۆڤ لە شێوازی بیرکردنەوەدا هەڵدەگرێت، ئەمەش پرسیار لەسەر بەکارهێنانی لە بڕیارە گرنگەکاندا دروست دەکات.