برژانگی درێژ و ئەستوور سەرنجێکی تایبەت بە چاوەکان
دەبەخشێت و متمانە بەخۆبوون زیاد دەکات.
هەرچەندە چەندین بەرهەمی بازرگانی بەردەستە بۆ
پەرەپێدانی گەشەی برژانگ، بەڵام زۆر کەس پێیان باشە ڕوو لە چارەسەری سروشتی بکەن.
دکتۆر ئێریک بێرگ پسپۆڕی تەندروستی دەڵێت
"چەندین رێگەی سروشتی هەن بۆ باشترکردنی تەندروستی برژانگەکانت، لەوانەش دووربکەوەرەوە
لە بەکارهێنانی برژانگی دەستکرد، بەکارهێنانی تەواوکەریی خۆراکیی وەک ڤیتامین B2 ،E ،کالسیۆم و دژەئۆکسید،لێکردنەوەی ماکیاژ بە شێوەیەکی دروست و
رانەکێشانی برژانگەکان".
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە یوتیوبدا، بێرگ ڕوونیکردووەتەوە
"برژانگ بە پلەی یەکەم لە پرۆتین دروستکراوە، بەڵام بۆ بەرهەمهێنانی ئەم پرۆتینە
جەستە پێویستی بە کانزا دەگمەنەکان هەیە کە یارمەتی دروستکردنی ترشە ئەمینییەکان دەدەن
کە دەبنە پرۆتین".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کەمی هەندێک لەو
کانزایانە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی تەندروستی کە کاریگەری لەسەر جەستەت هەبێت،
وەک لەدەستدانی برژانگەکان یان لاوازبوونی برژانگەکان.
بێرگ جەختی لەوە کردەوە کە زینک کانزایەکی سەرەکییە
بۆ گەشەکردنی تەندروستانەی برژانگ و قژ بە گشتی چونکە زینک باشترین کاریگەری دەبێت
کاتێک هاوسەنگی لەگەڵ کانزاکانی تردا هەبێت.