ئەو کەسانەی زیادەڕۆی
دەکەن لە خواردنەوەی چا ئەوا زیاتر تووشی کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی دەبن هەرچەندە
دژە ئۆکسانی بەسوودیان تێدایە، بەڵام زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی دەبێتە هۆی
دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " lebanon24" ئاماژە بە زیانەکانی زیادە ڕۆیکردن لە
خواردنەوەی چا کراوە، بەم شێوەیە:
١. دەبێتە هۆی کەمخەوی، کاریگەری لەسەر شێوازی خەوتن هەیە بەتایبەتی ئەگەر بە ڕێژەیەکی
زۆر یان درەنگانی ڕۆژ بخورێت.
٢. گۆڕانی رەنگی ددانەکان، چا تانینی تێدایە بە
تێپەڕبوونی کات دەبنە هۆی زەردبوونی ددانەکان.
٣. کەمبوونەوەی ماددەی ئاسن، ئەو پێکهاتانەی لە
چادا هەن دەبنە ڕێگر لە هەڵمژینی ئاسندا.
٤. بۆ هەندێک کەس چا دەبێتە هۆی تێکچوونی گەدە،
گەڕانەوەی ترشەڵۆک، یان هەوکردنی گەدە.