مرۆڤ رووبەڕووی
جۆری جیاواز فشار دەبێتەوە لە ژیانیدا، بۆیە ماوە ماوە پێویستی بە پشوودانە، بۆ
ئەوەی هاوسەنگی تەندروستی دەروونی رابگرێت، لەبەر ئەوەش پسپۆڕێک هەندێک جۆری
ئاسوودەیی ئاشکراکردووە بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر کەسەکە.
ماڵپەڕی سکای نیوز عەرەبی، لە بابەتێکی تەندروستیدا لەڕێی پزیشکی دەروونی
سۆندرا داڵتۆن سمیس وە جۆرەکانی ئاسوودەیی دابەشکردووە بۆ حەوت خاڵ دابەش کردووە ،
بەم جۆرە:
١. ئاسوودەیی جەستەیی:
پشوودان دەتوانێت چالاک یان ناچالاک بێت ، پشوودانی جەستەیی ناچالاک
بریتییە لە خەوتن، لەکاتێکدا پشوودانی چالاک واتە هەموو چالاکییە وەرزشییە
ئارامکەرەوەکان، وەک یۆگا، خۆکێشان و چارەسەری شێلان، کە سوڕی خوێن باشتر دەکات و
نەرمی لە جەستەدا زیاد دەکات و دەروون ئارام دەکاتەوە.
٢. پشوودانی دەروونی:
هەستکردن بە توڕەبوون و کێشەی سەرنجدان لە کاتی کارکردندا، هەروەها
بەردەوامبوونی چالاکییە دەروونییەکان لەکاتی پاڵکەوتن بۆ خەوتن، لەگەڵ هەستکردن بە
ماندوویەتی لەکاتی بەخەبەرهاتنەوە لە بەیانیاندا، ئاماژەیە بۆ کەمی پشوودانی
دەروونی، بۆیە گرنگە دەستکاری ٣.ڕۆتینی ڕۆژانە بکرێت لە ڕێگەی:
پشووی ٢٠ خولەکی لە کاتی کارکردندا لەخۆبگرێت.
ئەنجامدانی پاککردنەوەیەکی ئاسان، وەک رێکخستنی مێزەکەت یان فایلەکانی ناو
کۆمپیوتەرەکەت.
٣. ئاسوودەیی هەستەکان:
هەستەکانمان بەهۆی گڵۆپی ڕووناک و شاشەی کۆمپیوتەر و ژاوەژاوەوە ماندوو
دەبن، بۆ چارەسەرکردنی ئەمەش پێشنیار دەکرێت:
- لە ناوەڕاستی رۆژدا بۆ ماوەی خولەکێک چاوەکان دابخە، دەتوانیت لەپی
دەستەکان لەیەک بخشێنیت بۆ ئەوەی گەرم ببن و دواتر بیخەیتە سەر چاوەکان.
- ئاگادارکردنەوە بێزارکەرەکانی ناو مۆبایلەکەت بووەستێنە ، هەروەها لە
کۆتایی هەر ڕۆژێکدا لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دوور بکەوەرەوە، بۆ ئەوەی ئەو
زیانانە نەهێڵیت کە پێشخەوتن دروستی دەکات.
- دوور بکەوەرەوە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەناوچەیەکی قەرەباڵغدا، چونکە باری
دەروونی تێکدەدات.
٤. ئاسوودەیی داهێنەرانە:
رێگە بە مێشک دەدات کە دووبارە بکەوێتەوە کار و داهێنەرییەکەی بۆ
بگەڕێنێتەوە، بەم شێوەیە:
- چێژ وەرگرتن لە جوانییەکانی دەرەوە، تەنانەت ئەگەر تەنها پیاسەکردن بێت
لەو بینایەی تیایدا کار دەکەیت.
- چێژ لە هونەرە هەمەچەشنەکانی وەک نیگارکێشی و مۆسیقا وەربگرە.
- شوێنی کارەکەت بگۆڕە بۆ شوێنێکی سەرجڕاکێش و جیاواز، بە نمایشکردنی وێنەی
شوێنە دڵخوازەکانەکەت و کارە هونەریەکان.
٥. ئاسوودەیی سۆزداری:
ڕەنگە ئاسوودەیی سۆزداری بە مانای پووچەڵکردنەوەی هەندێک لەو بارودۆخانە
بێت کە وامان لێدەکەن لە پەیوەندییەکانماندا زۆر هەستیار بین، بەتایبەت کاتێک هەست
دەکەین کە لەلایەن کەسانی دیکەوە کەم بایەخمان پێ دەدرێت، ئەمەش پێویستی بە:
- کات و شوێن تەرخانبکە بۆ دەربڕینی هەستەکان بەئازادانە و کەمکردنەوەی
رازیکردنی خەڵک لەسەر حیسابی ئاسوودەیی خۆمان.
- هەندێک هەستی نەرێنی بۆ هاوڕێیەکت یان ئەندامێکی خێزانەکەت بدرکێنە و
دەربخە.
٦. ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی:
ئێمە ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی لەدەست دەدەین کاتێک شکست دەهێنین لە
جیاوازیکردن لە نێوان ئەو پەیوەندییانەی کە پشتگیری دەروونی و سۆزداریمان بۆ دابین
دەکەن، لەگەڵ ئەوانەی کە ماندوومان دەکەن و وزەمان تیادا ناهێڵن، بۆ ئەوەی زیاتر
ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی زیاترئەزموون بکەیت، پێویستە:
- تەنها بەشداریکردن لە گفتوگۆی بەرهەمدار و چێژبەخش.
-کاتێکی چێژبەخش لەگەڵ هاوڕێیەکی نزیک یان ئەندامێکی خێزانەکەت بەسەر بەرە
کە هەست بە ئاسوودەیی تەواو دەکەیت لەگەڵیدا.
ڕەتکردنەوەی بۆنەیەک یان چالاکییەک کە بەڕاستی نامانەوێت بەشداری بکەین.
٧. ئاسوودەیی ڕۆحی:
ئاسوودەیی ڕۆحی توانای پەیوەندیکردنە لە دەرەوەی جەستە و دەروون، هەستکردن
بە هەستێکی قووڵی سەربەخۆیی و خۆشەویستی و قبوڵکردن و ڕازیبوون، ئەمەش کاتێک
ڕوودەدات کە:
- پەیوەندییەکی قووڵ و رۆحی ، دوور لە ژاوەژاوی دەروونی، لە رێگەی نوێژ یان
مێدیتەیشنەوە.
- بێدەنگی و تەنیایی لەگەڵ مرۆڤ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ گەڕاندنەوەی
سەرنج بۆ ئەرکەکە لە ژیاندا.
- ئەنجامدانی چالاکیەکی خێرخوازی یان خۆبەخشانە کە هەستکردن بە ئاسوودەیی
رۆحی زیاد دەکات.