ئەو کەسانەی کە سەڵتن و لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا نین،
بەپێچەوانەی ئەوانەی کە لە پەیوەندییان هەمیشە لە هەوڵی ئەوەیان کە بە شێوەیەکی
رێک و شیک دەرکەون، هەر بۆیە هەندێک لە هاوسەران دوای ماوەیەک لە تێپەڕینی ژیانی
خێزانیی قەڵەو دەبن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی هێلس لاینی بەریتانی، ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان
کردووە زیاتر لە کەسانی تر ئەگەری قەڵەو بوون و کێش زیاد بوونیان هەیە.
ئەوانەی ماوەیەکی زۆرە هاوسەرگیریان کردووە، بەهۆی ئەوەی هەست دەکەن چیتر
پێویستیان بە ماندوو بوون و رێجیم و راهێنان کردن نیتە و کەسی دڵخوازی خۆیان
دۆزیوەتەوەزۆر گرنگی بە کێشیان نادەن.
لە توێژەنەوەیەکی بەریتانیدا چاودێری کێشی ٨٠٠٠ کەسی کراوە، دەرکەوتووە بە
شێوەیەکی رێژەیی ژنان دوای پێنج ساڵ لە هاوسەرگیری ١٠ کیلۆگرام لە کێشیان زیاد
دەکات، ئەو ژنانەی لەگەڵ خۆشەویستەکانیان دەژین بەڵام هاوسەرگیریان نەکردووە تەنها
هەشت کیلۆ زیاد دەکەن، ئەوانەی لە پەیوەندیدان بەڵام لە دوو ماڵی جیاوازدا دەژین
تەنها شەش کیلۆگرام زیاد دەکەن، پیاوانیش بە رێژەیەکی کەمتر دووچاری ئەم کێشەیە
دەبنەوە.
توێژەران ئەوەیان خستە روو، ئەو کەسانەی پێکەوە دەژین و ژن و مێردن زیاتر
رووبەرووی مەترسی قەڵەو بوون دەبنەوە.