لە یەکێک لە گەورەترین بەڵێنەکانی مێژووی خێرخوازی ئەمریکادا،
بیڵ گەیتس، ملیاردێری بەناوبانگ، بەڵێنیداوە ٩٩٪ی سامانەکەی کە لە دوای خۆی دەمێنێتەوە،
بیبەخشێتە دامەزراوەی گەیتس، کە هەمووی لە ماوەی ٢٠ ساڵدا خەرج دەکرێت.
گەیتس دەڵێت: "هێشتا پارەم بۆ منداڵان ماوە، بەشێکیشی،
پێویست ناکات بۆ بەکارهێنانی خۆم خەرجی بکەم، بۆیە ئەم کارە دەکەم".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "پێموایە ٢٠ ساڵ هاوسەنگییەکی
گونجاو دەڕەخسێنێت لە نێوان هەوڵدان بۆ پێشکەوتن لەم بوارانەدا، بەتایبەت بۆ
یارمەتیدانی منداڵان و چارەسەرکردنی کێشەکانی کەشوهەوا".