زانایان لێکچوونێکی نوێیان لە نێوان زەوی و مەریخدا دۆزییەوە

AM:11:09:08/05/2025

1772 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانی زانکۆی "Rochester" لێکچوونێکی نوێیان لە زەوی و مەریخدا دۆزییەوە.

بەگوێرەی گۆڤاری "Icarus" زانایانی زانکۆکە لەکاتی لێکۆڵینەوە لە رووی مەریخ و زەوی، تێبینی ئەوەیان کردووە کە هەندێک بەشی رووی مەریخ لە پێکهاتەی هەندێک لە بەرزاییەکانی زەوی دەچن، ئەمەش بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم لێکچوونە لە نێوان ئەو دوو هەسارەیەدا دەتوانێت ئاماژەیەک بێت بۆ بوونی ژیان لە هەسارەی مەریخ.

لە میانەی توێژینەوەکەدا زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە هەندێک ناوچە لەسەر مەریخ هەن زەوییەکی هاوشێوەی شەپۆلیان هەیە بە هەمان شێوە زەوییەکی هاوشێوە لە هەندێک ناوچەی شاخاوی سارد لەسەر زەویدا دەبینرێت وەکو جەمسەری باکوور و شاخەکانی ڕۆکی.

ڕەچەڵک گلەید، زانا و هاوکار لە توێژینەوەکە دەڵێت " ئەم توێژینەوەیە ڕەنگە یارمەتیدەرمان بێت بۆ دەستنیشانکردنی خاڵێکی دیاریکراو و ورد لە نێوان زەوی و مەریخدا کە ڕەنگە ئاماژە بن بۆ ئەگەری ژیان لەسەر مەریخ".