پێویستە ئەم خۆراکانە لە
نانی بەیانیاندا بخورێت چونکە بە درێژایی رۆژ کاریگەری لەسەر میتابۆلیزم دەبێت.
لە ماڵپەڕی " healthline" بڵاوکراوەتەوە، پسپۆران
ئاماژە بەوە دەکەن کە نانی بەیانی بۆ
چالاکی و تەندروستییەکی باش گرنگە، پێشنیار دەکەن لە بەیانیاندا خۆراکی تەندروست بخورێت
بۆ پێداویستییە جیاوازەکانی جەستە، لەوانەش:
١. پڕۆتین، وەک هێلکە بۆ پاراستنی وزە و باشترکردنی تەندروستی ماسولکەکان.
٢. میوە، وەک سێو بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ و سوڕی خوێن.
٣. چەورییە تەندروستەکان، وەک ئەڤۆکادۆ، تۆوی کەتان، بۆ باشترکردنی
تەندروستی مێشک.
٤. بەرهەمە شیرەمەنییەکان، وەک پەنیر یان ماست، کە وزەی جەستە
دەپارێزن.