خەمۆکی وەرزی جۆرێکە لە خەمۆکی کە لە کاتێکی دیاریکراوی
ساڵدا ڕوودەدات، بەزۆری لە وەرزی زستاندا کە کاتژمێرەکانی ڕۆژ کورتترە نیشانەکانی توندتر دەبن.
پسپۆرانی بواری تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن خەمۆکی
وەرزی کە بە تێکچوونی سۆزداری وەرزی ناسراوە، پەیوەندی بە گۆڕانکاری وەرزەکانەوە هەیە،
ساڵانە لە نزیکەی هەمان کاتەکاندا دەست پێدەکات و کۆتایی دێت، جێگەی باسە
نیشانەکانی خەمۆکی وەرزی لە پایزەوە دەست پێدەکەن و تا مانگەکانی زستان بەردەوام دەبن،
کەمتر لە وەرزی بەهار یان سەرەتای هاویندا روودەدان، نەخۆشەکە کاتێک تووشدەبێت ئارەزوو
دەکات بەتەنها بمێنێتەوە و هیچ شتێک وای لێ ناکات هەست بە دڵخۆشی بکات و زۆر کات
ئارەزووی گریان دەکات.
نیشانەکانی
خەمۆکی وەرزی بریتین لە هەستکردن بە دڵتەنگی یان بێهیوایی، کەمی وزە، گۆڕانکاری لە
خەو و ئارەزووی خواردن و لەدەستدانی ئارەزووی ئەو چالاکییانەی کە پێشتر چێژت لێ
دەبینی و ئێستا بەزۆر چێژیان لێ وەردەگریت.
بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم حاڵەتەش ماڵپەڕی" postpartumprogress" ئاماژەی بە چەند
رێنماییەکی گرنگ کردووە کە یارمەتیدەرە بۆ رووبەڕووبوونەوەی خەمۆکی وەرزی، لەوانەش:
١. دوربکەوەرەوە لە کەشی داخراو و هەوڵبدە لە ماڵەوە بچیتە
دەرەوە.
٢. بەردەوام بە لەسەر رۆتینی رۆژانەت و وەرزشکردن.
٣. ئەو شتانە بکە کە وادەکەن دڵخۆشببیت و هەست بە ئارامی
بکەیت.
٤. بەپێی پێویست بخەوە و کەمخەو مەبە.
٥. هەوڵبدە بەردەوام قسە بکەیت لەگەڵ کەسە نزیکەکانت و
هاوڕێکانت و بە تەنها مەمێنەرەوە.
٦. هەوڵبدە فشارەکان کەمبکەیتەوە وکەشێکی خۆش بۆ خۆت
دروست بکرێت.
٧. راهێنانی هەناسەدان بکەیت بۆئەوەی تەرکیزت زیاتر ببێت
و دەروونت بحەوێتەوە.
٨. هەوڵبدە ماڵەکەت رەنگاورەنگ بێت و دوورکەورەوە لە کەشی
تاریک.
٩. دڵنیابە لەوەی کە ئەمە شتێکی کاتییە و کۆتایی دێت بۆیە
بە قورسی وەریمەگرە.