پرسی ئەوەی ئایا دەتوانرێت
ئاو چەندین جار بکوڵێنرێتەوە یان نا، زۆر مشتومڕی لەسەرە، لەم بارەیەوە دکتۆرێک
وەڵامدەداتەوە.
دکتۆر سۆفیا یێلیاشێڤیچ،
پسپۆری خۆراکی رووستی دووپاتی دەکاتەوە کە نیگەرانییەکان سەبارەت بەم بابەتە بێ بنەمان
چونکە دووبارە کوڵاندنەوە ئاو کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی نییە.
بە وتەی ئەو، دووبارە
کوڵاندنی ئاو هیچ کاریگەرییەکی زیانبەخشی لەسەر جەستە نییە، دەڵێت " بەڵێ، تێڕوانینێکی
هەڵە هەیە کە نابێت ئاو بکوڵێنرێتەوە، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی
چڕیی ئاوەکە بەڵام ڕێژەکەی ئەوەندە کەمە کە پێویست ناکات باس لە کاریگەرییە تەندروستییەکانی
بکرێت"
ئەوەشی راگەیاند
" بۆچوونێکی دیکە هەیە کە کوڵاندنی ئاو چڕیی خوێی کانزایی تێدا زیاد دەکات، بەڵام
ئەمە کاریگەری لەسەر تەندروستیت نییە و تەنها پێویستی بە پاککردنەوەی بەردەوامی
ئەو دەفرە هەیە کە ئاوەکەی تێدا دەکوڵێنیت"