لە یەکێک لە گرنگترین
شوێنە گەشتیارییەکانی هیندستان مارێکی گەورە کە درێژییەکی سێ مەتر بوو دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەری " eremnews" مارێکی گەورە کە درێژییەکی
سێ مەتر بوو بە دەوری باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا لە نزیک " جبل أبو " دۆزرایەوە کە یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی
هیندستان.
جێگەی باسە بۆ ماوەی چەند
ڕۆژێک مارەکە لەو ناوچەیەدا سوڕاوەتەوە و بینراوە ئەمەش دانیشتوانی ناوچەکە و ڕێبوارانی
ئەو شوێنەی نیگەران کردبوو، پاشان لەلایەن سوشیل کومار مارگرێکی بە توانایی ناوچەکە
دوای هەوڵێکی زۆر توانی مارەکە بگرێت، دوای ئەوەی مارەکە گیرا و بە سەلامەتی
ئازادکرا بۆ ناوچەی پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان.