جگەری ئاژەڵ و مریشک جگە لەەی سوودی بۆ جەستە هەیە و
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی ١٢ و پرۆتین، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا زیانی
دەبێت، تەنانەت هەندێک کەس کە گرفتی تەندروستیی دیاریکراویان هەیە نابێت بیخۆن.
ماڵپەڕی هێڵسی لاینی بەریتانی نوسیوویەتی، جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی
ئاژەڵ یان مریشكدا و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێن بە ئاژەڵەكە یان
مریشكەكە تێیدا كۆدەبێتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی ژەهر لە جەستەدا، هەر بۆیە
دڵنیا ببنەوە جگەری ئەو ئاژەڵە یان ئەو مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی
پێنەدراوە ئینجا بخورێت.
ئەو کەسانەی نەخۆشی دەردەشا (داء الملوك) یان هەیە نابێت جگەر بخۆن، چونکە
بڕێکی زۆر ترشی یوریک دروستدەکات، رێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایە
بۆ ئەو کەسانە زۆر گونجاو نییە کە نەخۆشیی دڵ و بۆرییەکانی خوێنیان هەیە.
لەهەمان کاتدا پێویستە دووربکەونەوە لە خواردنی جگەری بەستو و هاوردە،
چونكە رێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک حاڵەتدا زیان بە
تەندروستی دەگەیەنێت.