پسپۆڕیکی
خۆراکی ئەمەریکی ئاشکرایکردووە، ئەگەر حەزت بە دابەزینی کێشە بەڵام ناتوانیت، ئەوا
لەوانەیە هەندێک هەڵەی باو ئەنجامبدەیت و ببێتە بەربەست لەبەردەمتدا.
بەپێی هەواڵێکی تەندروستی گۆڤاری فام ئەکتیالی فەرەنسی، فیدۆر ساینی پسۆڕی
خۆراک ئاشکرایکردووە، پێویست ناکات واز لە خۆراکە دڵخوازەکانت بهێنیت، لەلایەکی
دیکەوە دەبێت گرنگی بە هەندێک خووی تەندروست بدەیت بۆ دابەزینی کێش، لەگەڵ
ئەوانەشدا شەش هۆکار هەن کە وا دەکەن توانایی کێش دابەزینت نەبێت، کە ئەمانەن:
١. رێجیمەکەت وای کردووە لە زۆربەی خواردنەکان خۆت دووربخەیتەوە، چونکە
وازهێنان لە کۆمەڵێک گروپی خواردن شتێکی باش نییە، بەتایبەت ئەگەر رێجیمەکە رێژەی
کالۆری رۆژەکەی پڕ نەکردەوە.
٢. سیستمی خۆراکییەکەت ئاڵۆزە، بۆ ئەوەی رۆژانە بتوانیت پەیڕەوی سیستمی
خۆراکی بیت، دەبێت سادە بێت، هەوڵبدە رێگەیەک بدۆزیتەوە کە خۆراکەکانت بەئاسانی
پەیڕەو بکەیت، بۆئەوەی مێشک و جەستەت ماندوونەکەیت بە ئامادەکردنییانەوە و زوو
برسیت نەبێتەوە.
٣. خواردنەکان زۆر گرانن، لەوانەیە هۆکاری ئەوەی نەتوانیت پابەندبیت بە
رێجیمەکەتەوە، گرانی خواردنەکانت بێت و نەتوانیت دەستەبەریان بکەیت، باشترە
خواردنەکان نرخیان گونجاو بێت بۆ ئەوەی بتوانیت کێشت داببەزێنیت.
٤. زانیاریی پێویستت نییە، هەموو رێجیمەکان یارمەتی دابەزینی کێش نادەن،
هەندێک سیستمی خۆراکی ناتەواون و هەندێکی دیکە هەر بوونیان نییە، لەبەر ئەوەش
پسپۆڕەکە ئامۆژگاری خەڵک دەکات کە پێش ئەوەی دەست بکەیت بە رێجیم زانیاریی تەواو
کۆبکیتەوە.
٥. ئامانجێکی نموویەییت هەڵبژاردووە، ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەدا کە زۆرێک
لە رێجیمەکان "زۆر سنووردارن" هەر بۆیە رێگە بە "هیچ
گۆڕانکارییەک" نادەن، بەڵام هەندێک لە بۆنەکان وا دەکەن ببێتە هۆی ئەوەی کە
هەندێک خۆراکی کالۆری بەرز بخۆیت، بۆیە گرنگە هەندێک ئازادی بە خۆت بدەیت، ئەوەندە
لەسەر خۆتی قورس مەکە و هەوڵمەدە بگەیت بە پلەی نموونەیی.
٦. بەرواری کۆتایی بۆ وازهێنان لە رێجیمەکەت
کورتە، چونکە بۆ ماوەیەکی کەم پەیڕەوکردنی رێجیم سوودی لێ نابینیت و ناگەیت بەو
ئامانجەی کە خۆت دەتەوێت.