توێژینەوەیەک: گوێز لە شێرپەنجەی کۆڵۆن دەتپارێزێت

PM:08:11:05/05/2025

1824 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە سێیەم باوترین شێرپەنجەیە لە جیهاندا، نزیکەی 10%ی هەموو حاڵەتەکانی شێرپەنجە پێکدەهێنێت.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی کە لە گۆفاری " Cancer Prevention Research" بڵاوکراوەتەوە پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی رۆژانەی گوێز دەتوانێت ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕێت لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن.

ڕۆزنبێرگ نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە ڕوونیکردەوە کە بەکتریاکانی ڕیخۆڵە پێکهاتە سروشتییەکانی ناو گوێز دەگۆڕن، ئەو پێکهاتانەش تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە شێرپەنجەیان هەیە، بەم شێوەیەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات و رێگری لە شێرپەنجەی کۆڵۆن دەکات.

توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو کەسانەی رۆژانە گوێز دەخۆن ئاستی هەوکردنیان کەمترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە نایخۆن.

ڕۆزنبێرگ ئاماژەی بەوەشکرد "ئەنجامی توێژینەوەکەمان ئەوە دەردەخات کە خواردنی رۆژانەی گوێز چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت لەوانە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە"