ئاگادارییەکی بەپەلە لەلایەن کۆمپانیایی ئەپڵەوە
بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە مەترسی لەسەر ١.٨ ملیار بەکارهێنەری ئایفۆن
هەیە.
کۆمپانیای ئەپڵ هۆشدارییەکی گرنگی ئاسایشی سەبارەت
بە یەکێک لە تایبەتمەندییە بەناوبانگەکانی بڵاوکردەوە کە بریتییە لە AirPlay کە سەدان ملیۆن کەس بەکاریدەهێنن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "میترۆ"، ئەو هۆشدارییە
دوای دۆزینەوەی٢٣ خاڵی لاوازی ئاسایش هاتووە کە دەتوانێت ڕێگە بە هاکەرەکان بدات
بچنە ناو ئامێرەکانەوە و سیخوڕی لەسەر ئامێرەکان بکەن.
کۆمپانیای "Oligo"
ئەم لاوازییانەی ئاشکرا کردووە و جەختی لەوە کردەوە کە دەتوانن ڕێگە بە هێرشبەران
بدەن کۆنترۆڵی تەواوی ئامێرە ئامانجدارەکە بکەن، ئەمەش بریتییە لە دەستگەیشتن بە
داتا بەبێ مۆڵەت یان سیخوڕیکردن.
هێرشبەر تەنها پێویستی بە بەستنەوە هەیە بە هەمان
تۆڕی ئینتەرنێت وەک ئامێرە ئامانجدارەکە بۆ ناردنی بەرنامەی زیانبەخش کە بە شێوەیەکی
ئۆتۆماتیکی بڵاودەبێتەوە بۆ ئامێرەکانی تری چالاککراوی AirPlay.
لە وەڵامێکی خێرادا کۆمپانیای ئەپڵ پشتڕاستی
کردەوە کە نوێکردنەوەی ئاسایشی پێویست بڵاودەکاتەوە بە هاوکاری کۆمپانیای ئۆلیگۆ بۆ
پاراستنی زیاتر.