کاروخ تەها یەکەم بەرهەمی بڵاودەکاتەوە

PM:04:20:05/05/2025

556 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە ئەستێرەکانی بەرنامەی خۆشترین دەنگ یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە.

کاروخ تەها، کە یەکێک بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی خۆشترین دەنگی ئێن ئاڕتی دوو، یەکەم بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەکاتەوە کە تێکستی کاروخ شوانییە و ئاوازی رێدوان سنجاوییە.

کاری وێنەگرتنی ڤیدیۆکلیپەکە لەلایەن هەڤاڵ دلێرەوە کراوە و ئاودێر عومەر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

کاروخ تەها یەکێک بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی خۆشترین دەنگ و لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە سەرقاڵی کاری نوسینی تێکست و ئاوازدانانی گۆرانییە.