زانایان هەورێکی گەورەی گەردیلەیی درەوشاوەیان لە نزیک زەوی دۆزییەوە

AM:11:04:04/05/2025

540 جار خوێندراوەتەوە

فەلەکناسەکان نزیکترین هەوری گەردیلەیی ناسراویان لە زەوی دۆزیەوە، ئەمەش دەرفەتێکی ناوازەی بە زاناکان بەخشی بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەیری بکەن.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری " Nature Astronomy" بڵاوکراوەتەوە، ئەو هەورە نوێیەی دۆزاوەتەوە کە ناوی Eos ـە بە ناوی خوداوەندی بەیانی یۆنانییەوە ناونراوە، بارستەیەکی گەورە و شێوەی هیلالی گازی هایدرۆجینە و تەنها ٣٠٠ ساڵی ڕووناکی لە زەویەوە دوورە، یەکێکە لە گەورەترین پێکهاتەکانی ئاسمان، نزیکەی ١٠٠ ساڵی ڕووناکی درێژییەکەی.

هەوری Eos تا ئێستا بەهۆی کەمی چڕیی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO) کە گازی کیمیایی گەشاوەیە و بە ئاسانی دەدۆزرێتەوە، کە گەردوونناسەکان بەشێوەیەکی باو بۆ ناسینەوەی هەوری گەردیلەیی بەکاریدەهێنن، سەرەڕای قەبارەیەکی زۆر و نزیکی ڕێژەیی لە زەوی.

جێگەی باسە بەهۆی کارلێکەکانی لەگەڵ جەمسەری باکوور Bulge کە ناوچەیەکی فراوانە لە گازی ئایۆنیزە، لە شێوەی هیلالدا دروست بووە، شێوەکەی بە تەواوی لەگەڵ گەشەسەندنی جەمسەری باکوور لە پانییە بەرزەکاندا دەگونجێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وزە و تیشکی ئەم پێکهاتە گەورەیە کاریگەری لەسەر گازی دەوروبەری هەبووە.