حەسەن یاسین پزیشکی نەشتەرگەریی جوانکاریی لە لوبنان رایگەیاندووە،
شتێکی جوان نییە کە سمت و ڕان زۆر گەورە بکرێت، هەروەک مەروە راتب و هونەرمەندی مەغریبی
دنیا بەتمە کردوویانە.
ئەو پزیشکە لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فۆشیای ڕاگەیاندووە،
ئاساییە خانمان نەشتەرگەریی جوانکاریی بکەن بەڵام بە مرجێک سادە بێت و زیادەڕەوی تێدا
نەکرێت، بۆ ئەوەی مێینەبوون و سەرەنجڕاکێشییان لەدەستنەدەن.
ئەو پزیشکە ڕوونیکردووەتەوە، مەروە راتب و دنیا بەتمە نەشتەرگەریی
لابردنی چەوری کەمەریان کردووە، چەورییەکەیان کردووەتە ڕان و سمتیان، لەگەڵیدا فیلەریشیان
بەکارهێناوە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، وێنەکانی ئەم دوواییەی مەروە
راتب تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە بە جۆرێک کە جەستەیەکی نامۆی هەبووە، هەوادارەکانی
ئاشکرایانکردووە نەشتەرگەریی گەورەکردنی سمت و رانی کردووە، لەگەڵ گەورەکردنی سنگی،
لەلایەکی تریشەوە وێنە نوێیەکانی دنیا بەتمە کە لە ئینستاگرام بڵاویکردبووەوە تێیدا
سمت و ڕانی گەورەبووە و لەچاو وێنەکانی پێشتری بە تەواوی گۆڕاوە.
ئ.ل