عەزیز وەیسی سەبارەت بە ڤیدیۆکەی خۆی و ئیبراهیم تاتڵیساس ڕوونکردنەوە دەدات

PM:07:26:10/10/2021

32176 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند عەزیزی وەیسی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی خۆی و ئیبراهیم تاتڵیساس بە واتسئاپ و بەشێوەی ڤیدیۆ گفتوگۆ دەکەن، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە کە تەنیا لەبارەی هونەرەکەیان قسەیان کردووە.

عەزیز وەیسی لە ستۆری هەژماری ئینستاگرامەکەی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لەو پەیوەندییەدا وەک دوو هاوڕێی دێرینی دەیان ساڵە تەنیا قسەی کاری هونەریی دەکەن.

لە بەشێکی نوسینەکەیدا هاتووە، لە زۆربەی ماڵپەڕ و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ئەو ڤیدیۆیە بڵاوکراوەتەوە و قسەی ناشرینی پێوتراوە، هەروەک نوسیوویەتی "کار و پیشەی من تەنیا کاری هونەریی و مرۆیی بووە و هەرواش دەبێت، من بە وسیت و ئاوازی هیچ تاک و لایەنێک ڕەفتار ناکەم، نەک تەنیا من بگرە زۆربەی هونەرمەندانی کوردستانیش ڕێز لە پیشەکەی خۆیان دەگرن، زۆربەشیان لە من زیاتر پەیوەندیی هونەرییان لەگەڵ ئیبراهیم تاڵیساس و گشت هونەرمەندانی ئێرانی و ئێراقی و تورکیدا هەیە، ئەو پەیوەندییانەش دوورن لە پەیوەندیی سیاسی، تەنیا لە چوارچیوەی هاوپیشەیی کاری هونەرییدایە:.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە تۆمارە ڤیدیۆیەکەدا دیارە لەگەڵ ئیبراهیم تاتڵیساس تەنیا لە باسیان لەسەر کاری هونەریی و دۆستایەتی و کۆمەڵایەتیی بووە.

ئ.ل