خێزانی فۆدین بەهۆی
خراپی دراوسێکانیانەوە ناچارن کۆشکە گرانبەهاکەیان بۆ فرۆشتن دابنێن.
لە ئێستادا دایک و باوکی
فیل فۆدن لە موڵکێکدا نیشتەجێن کە یاریزانەکە لە ساڵی 2021 کڕیویەتی، ئەستێرەکەی
یانەی مانچستەر سیتی ساڵانێکی زۆر لەگەڵ دایک و باوکیدا لەوێ ژیاوە، پێش ئەوەی
لەگەڵ ڕێبێکا کوکی هاوسەری و سێ منداڵە بچووکەکەیان ڕوو لە ماڵێکی دیکە بکەن.
ڕۆژنامەی زە سەنی
بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، بنەماڵەی فۆدن لە ساڵی 2022 دا بە هۆی
دەنگە دەنگ و هەراسانکردنی لە ڕادەبەدەریان لەلایەن دراوسێکانی نیشتەجێی ئەو
گەڕەکەوە راپۆرتیان بە پۆلیس داوە و ئێستا وا دیارە ئەم بابەتە بووەتە کێشە بۆ
ئەوان، خێزانەکە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە باشترین بڕیار لەم کاتەدا فرۆشتنی
کۆشکەکەیە.
فۆدن لە ساڵی 2021 ئەو
کۆشکەی بە نزیکەی دوو ملیۆن و 800 هەزار ملیۆن پاوەند کڕیووە لە نزیک شاری چێشێر،
ئەم کۆشکە گەورەیە خزمەتگوزارییەکانی وەک، مەلەوانگە، گۆڵف، چەندان تایبەتمەندی
تری تێدایە و ئێستا بۆ فرۆشتن دانراوە.
ئەم رووداوە لە
کاتێکدایە یاریزانەکەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و مان سیتی هەفتەیەکی سەختی تێپەڕان
بەهۆی ئەوەی لە یاری دێربی شاری مانچستەر لەلایەن هاندەرانی مان یونایتدەوە
سووکایەتی پێکرا و بووە سەردێڕی زۆرێک لە رۆژنامەکان.